
کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری سووریا و موفتی نوێ
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە سووریا پێکدەهێنرێت و موفتییەکی نوێش بۆ سووریا دادەنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانانی موفتی نوێی سووریا، لەکاتێکدایە پێش چەند ڕۆژێک دەستگیرکردنی موفتی پێشووی سووریا ڕاگەیێنرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سانای سووریا، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دوو بڕیاری دەرکرد بە دانانی شێخ ئوسامە ڕوفاعی، وەک موفتی گشتی بۆ کۆماری سووریا و پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا.
شێوازی جێبەجێکردن: بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەحمەد شەرع:
ماددەی یەکەم: شێخ ئوسامە ڕوفاعی، وەک موفتی گەورەی کۆماری عەرەبی سووریا دەستنیشان دەکرێت.
ماددەی دووەم: موفتی گەورە سەرپەرشتی کاری ئەنجوومەنی باڵای فەتوا دەکات و بەرپرسیار دەبێت لە جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی.
ماددەی سێیەم: موفتی گەورە - یان نوێنەرەکەی - نوێنەرایەتی کۆماری عەرەبی سووریا دەکات لە کۆڕبەندە فەرمی و نێودەوڵەتییەکان کە پێویستیان بە ئامادەبوونی نوێنەری شەرعی هەیە بۆ دەرکردنی فەتوا، دوای هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە.
ماددەی چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕێککەوتی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بارەگای سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئیسرائیل بۆردوومان دەکەن