
دۆناڵد ترەمپ, سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناوەڕۆکی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و وەڵامەکەی ئێران بۆ ترەمپ ئاشکرا ناکەن و دەڵێن تا کاتێکیش کە بەرژەوەندیی وڵات بخوازێت بە نهێنیی دەیهڵێنەوە.
وێنە گەورەکە: ترەمپ لە نامەکەیدا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران، کە لە ڕێگەی ئیماراتەوە ناردبووی، داوای دانوستانی کردبوو بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە. ئێران لە ڕێگەی عومانەوە وەڵامی نامەکەی داوەتەوە و بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ ڕازی بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: پاراستنی نهێنیبوونی دانوستانەکان و نامەنووسینە نێودەوڵەتییەکان و بڵاونەکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم ئاراستە دیپلۆماسییە کارێکی پیشەییانە و لە بەرژەوەندیی گشتییە.
لە لایەکی دیکەوە: فاتیمە موهاجەرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران، ڕایگەیاند دەستکردن بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا خراوەتە بەرنامەی کارەوە و کاری لەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە