
باڵەخانەی بەشی تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆیی لە واشنتن. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەستیکردووە بە دەرکردنی کارمەندەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە ڕێگەی ناردنی ئیمەیڵەوە ئاگاداردەکرێنەوە لەوەی دەرکراون، تاوەکو ئێستا ئیمەیڵ بۆ 10 هەزار کارمەندی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەرتی تەندروستی ئەمریکا چووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە درێژەی چاکسازییەکان و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەردەوامە لە دوورخستنەوەی کارمەندانی کەرتی حکومی لە کارەکانیان، لە دوایین بڕیاریشیدا نزیکەی 10 هەزار کارمەندی کەرتی تەندروستی لە کار دوور خستۆتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو ئیمەیڵانەی کە ڕۆژنامەی واشنتۆن بڵاوی کردۆتەوە، لانیکەم پێنج بەڕێوەبەری باڵای دامەزراوەی نیشتمانی تەندروستی کە دەزگایەکی توێژینەوەی بایۆپزیشکییە بە بڕی 48 ملیار دۆلار بەڕێوە دەبرێت، مۆڵەتیان پێدراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئەمریکا ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، کارتی چوونە ژوورەوەی زۆرێک لەو کارمەندانەی کە لە دامەزراوە تەندروستییەکانی واشنتۆن دی سی کاردەکەن هەڵوەشاوەتەوە و داوا لە کارمەندە دەرکراوەکان کراوە ناسنامە و تەلەفۆن و کەلووپەلەکانی دیکەیان ڕادەستی ستافی دەروازەکانی باڵەخانەکە بکەنەوە.
لە ئیمەیڵەکاندا هاتووە کە کارگێڕانی باڵا لە ویلایەتەکانی وەک ئەلاسکا، مۆنتانا و ئۆکلاهۆما ئەرکی نوێیان پێشکەش کراوە، ئەمەش وەک "بەشێک لە هەوڵەکان بۆ باشتر خزمەتکردنی تەندروستی گەلی ئەمریکا".
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستیی لەسەر ئەو پرسە دەڵێت:، ئامانج لێی کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی دامەزراوە تەندروستییە فیدراڵیەکانە لە 82 هەزارەوە بۆ 62 هەزار، کە نیوەی ئەو 20 هەزار فەرمانبەرە ئۆفەری خانەنشینی پێشوەختەیان قبوڵکردووە و جێیان هێشتووە، هەروەها 10 هەزار کەسی دیکەش لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە.
ئەم کەمکردنەوە لە ژمارەی فەرمانبەران ساڵانە یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی تەندروستی پاشەکەوت دەکات.
کاردانەوەکان: 23 داواکاری گشتی ویلایەتی دیموکراتەکان سکاڵایان لە دادگا تۆمارکردووە لە دژی ئیدراەی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی 11 ملیار دۆلار لە بوودجەی حکومەت بۆ دەزگا تەندروستییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە