پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەنگۆی ئازادکردنی بکەری بڕینەوەی داری تەڕ لە پێنجوێن ڕەتدەکاتەوە
- ژینگە
- 3 نیسان

ساتی دەستگرتن بەسەر کورەکان لە لایەن پۆلیسەوە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە سنووری سلێمانی و بە دیاریکراوی قەزای پێنجوێن، پۆلیسی دارستان و ژینگە 18 کورەی خەڵوزیان تێکدا کە بەنایاسایی دروستکرابوون و دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە بکەری ئەو کارە دوای دەستگیکردنی ئازادکراوە، پۆلیسیش ڕەتی دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی پاراستنی سرووشتی کوردستان و ڕێگریکردن لە بڕینەوەی داری دارستانەکان لەسنوری قەزای پێنجوێن، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە مەفرەزەیەکی هاوبەش لەنێوان بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگە و ئاسایش هەڵمەتێکی مەیدانیان کرد لە ناحیەی گەرمک لە گوندی شێرە توانیان 18 کورەی خەڵوز تێکبدەن کە بەنایاسایی دروست کرابوون.
لێدوانی فەرمی: هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "ئەو کەسەی لەسەر بڕینی داری تەڕ لەسنووری پێنجوێن دەستگیرکراوە، ئازادنەکراوە، هەر کەسێک لەسەر ئەوە دەستگیربکرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی هێمن کەمەرخان ئەو کەسەی کورەی خەڵووزی لە گوندی شێرە هەبووە، ڕێگەپێدانی هەبووە بۆ دروستکردنی کورە، بەڵام بڕینەوەی داری تەڕ نایاساییە و لەسەر ئەوە دەستگیرکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب