
وێنەی پاتری دڵەکە بەراورد بە دەنکە برنجێک
ئاڤا نیوز
زانایانی ئەمریکی، بچووکترین ئامێری پاتری دڵی مرۆڤیان لە جیهاندا دروستکردووە، کە لە دەنکە برنجێک بچوکترە و دەتوانرێت بە دەرزی بخرێتە ناو لەشەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئامێری پاتری دڵ کە پێشی دەوترێت "ئامێری پەیسمەیکەر"ـی بێ وایەر کە تازە پەرەی پێدراوە و ئەستوورییەکەی تەنها یەک ملیمەتر و درێژییەکەی 3.5ملیمەترە، ئەوەندە بچووکە کە لەسەر نوکی سرنجێک جێی دەبێتەوە. ئامێرەکە لەگەڵ پەچەیەکی نەرم جووت کراوە بە سنگی نەخۆشەکەوە دەبەسترێتەوە.
زانیاریی زیاتر: کاتێک لێدانی ناڕێکی دڵ دەستنیشان دەکات، سیگناڵی ڕووناکی دەنێرێتە دەرەوە بۆ ئەوەی بە پاتریەکە بڵێت کام ڕیتم بەئاگا دێنێت.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: بەپێی وەسفی زانایان، ئەم پاترییە بێ وایەرە و بڕیارە لە داهاتوودا لەسەر مرۆڤ تاقی بکرێتەوە، بە 'داهێنانێکی پێشکەوتوو'ـی دادەنێن.
لە پاڵ ئەوەشدا: پڕۆفیسۆر جۆن ڕۆجەر لە زانکۆی نۆرس وێسترن لە ئەمریکا ڕایگەیاندووە، دەتوانرێت ئامێری پەیسمەیکەر لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوو بۆ مرۆڤ بەکاربهێنرێت.
هاوکات، ئەم داهێنانە هاندەرێک دەبێت بۆ پێشکەوتن لە بوارەکانی دیکەی جیهانی پزیشکیدا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە