
یەکێک لە بنکە مووشەکییەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی تاران تایمزی ئێرانی بڵاویکردەوە، سەدان مووشەکی بالیستی لەسەر مووشەک هاوێژەکان ئامادەن بۆ هێرشکردن، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێڕشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
وێنە گەورەکە: ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا تا دێت زیاد دەکات، دوای ئەوەی ترەمپ بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو، ئەگەر ئێران لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی نەگاتە ڕێککەوتن، ئەوا بۆردوومان دەکرێت. لەوەڵامدا ئێران خۆی بۆ هێرشی ئەمریکا ئامادە دەکات و بنکە موشەکییەکانی نمایشدەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی تاران تایمز بڵاویکردەوە، بە سەدان مووشەکی بالیستی ئێران لەسەر مووشەک هاوێژەکان ئامادەن و لە بنکە و ژێرزەمینییەکان جێگیر کراوە و ئامادەن بۆ هاوێشتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکانی ڕاپۆرتی تاران تایمز، هەندێک لەو مووشەکانەی کە ئامادەن، ئەمانەن:
- موشەکی خەیبەر شکێن: توانای لێدانی ئامانجەکەی لە دووری 880 میلەوەیە کە دەکاتە نزیکەی هەزار و 420 کیلۆمەتر.
- موشەکی حاجی قاسم (قاسم سولەیمانی): دەتوانرێت بە هەمان خێزانی مووشەکی خەیبەر شکێن دابنرێت، توانای لێدانی ئامانجەکانی لە دووری 900 میلەوەیە کە بەرامبەرە بە نزیکەی هەزار و 450 کیلۆمەتر.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "سدا و سیما"ـی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر لە ئەمڕۆوە دەست پێبکەین، هەموو هەفتەیەک شارێکی مووشەکی ئاشکرای بکەین، ئەوا تا دوو ساڵی دیکە لە نمایشی شارە مووشەکییەکانمان تەواو نابین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم نمایشانەی ئێران لە شارە مووشەکییەکانی لە بەرامبەر وەڵام و نیازی ئەمریکادایە کە ڕایگەیاندبوو ئێران ئامادەی دانوستان نەبێت، ئەوا دەبێت خۆی بۆ هێرشکردن ئامادە بکات. هاوکات شیکەرەوە سیاسییەکان ڕاپۆرتەکە وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا و ئاماژەیەک بۆ ئامادەیی بەرگری ئێران دەبینن. ئەمەش له کاتێکدایه کە لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا گرژییه کانی نێوان ئێران و ئەمریکا به شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 خولەک لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت