
بارانبارین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کەشناسی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە کە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلەکە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەستپێدەکات و تاوەکو سبەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، شەپۆلی بارانبارینی بەلێزمە لە ئەمڕۆ شەممەوە دەستپێبکات و لەهەندێک ناوچەدا ڕێژەی بارانبارین بگاتە 30 ملم، و کاریگەرییەکەی تا سبەی یەکشەممە 6-4-2025 بەردەوام بێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی خشتەی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ئاستی دابارینی پێشبینیکراو لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سۆران و زاخۆ، بەراورد بەناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیاتر بێت، بەمشێوەیە:
هەولێر: 10 تاوەکو 15 ملم
سلێمانی: 20 تاوەکو 30 ملم
دهۆک: 10 تاوەکو 15 ملم
کەرکووک: 10 تاوەکو 15 ملم
هەڵەبجە: 25 تاوەکو 30 ملم
گەرمیان: 15 تاوەکو 20 ملم
سۆران: 15 تاوەکو 30 ملم
زاخۆ: 20 تاوەکو 25 ملم
ڕاپەڕین: 15 تاوەکو 20 ملم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب