
نمایشی سوپاسی پاسدارانی ئێران. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران پەیامێک ئاراستەی ئەمریکا دەکات و ئامادەیی سوپای پاسداران بۆ جەنگ ڕادەگەیەنێت.
وێنە گەورەکە: گرژی و ناکۆکیەکانی نێوان تاران و واشنتن لە سەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران گەشتۆتە ئاستی هەڕەشەکردن بۆ دەستپێکردنی جەنگ و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێرانی کرد گەر ئامادەی گفتوگۆکردن نەبن لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی.
لێدوانی فەرمی: حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند:
٠ هیچ ترسێکمان نیە لە جەنگ، فێربووین چۆن بە سەر دوژمندا سەربکەوین و بە هیچ شێوەیەک لە بەرامبەر دوژمن ناکشێینەوە.
٠ لە ترۆپکی هێز و توانای سەربازیداین، هیچ هێرشێکی سەربازی بۆ سەر خاکی ئێران بێ وەڵام نابێت.
٠ ئێمە دەستپێشخەر نابین بۆ دەستپێکردنی جەنگ بەڵام ئامادەین بۆ جەنگ.
لە لایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە ڕووسیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێران، لە پێناو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و ڕێگریکردن لە هەڵگیرسانی جەنگ، داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی سێلایەنەی مۆسکۆ و تاران و واشنتنی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات