
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی کەیهانی ئێرانی بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە لەم ڕۆژانەدا لە تۆڵەی خوێنی قاسم سولەیمانی تەقە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژنامەی كەیهان كە ڕۆژنامەیەكی نزیک لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانە و لەژێر چاودێری ئەودا کاردەکات، لە بابەتێكدا هەڕەشەی تیرۆركردنی ترەمپی كردووە لە تۆڵەی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قوودسی سەر بە سوپای پاسداران، لە بەرامبەردا دەستەیەكی سەر بە حكومەتی ئێران هۆشداریی دایە ئەو ڕۆژنامەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: لەم ڕۆژانەدا گوللـەیەك بەر سەری ترەمپ دەكەوێت وەكو تۆڵەیەك لەبەرامبەر تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی، کوشتنی ترەمپ کارێکە لەلای خودا پەسەندکراوە و پێویستە.
لە تەنیشت ئەم بابەتەوە: دەستەی چاودێریی ڕۆژنامەوانی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێران هۆشداریی داوەتە ڕۆژنامەكە و دەڵێت: بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانە زیان بە ئاسایشی ئێران و شكۆ و بەرژەوەندییەكانی دەگەیەنێت.
- تۆڵەی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی تەنیا لەڕێگەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە دەبێت، ئەویش بە بردنی ترەمپ بۆ بەردەم دادگایەكی نێودەوڵەتی.
ڕاگەیێنراوەی فەرمی: فاتیمە موهاجەرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند: ئەم بڵاوکراوەیەی ڕۆژنامەی کەیهان تەنیا زیانێک نییە بۆسەر ئاسایشی وڵات، بەڵکو بەهانەیەک دەدات بە دەست ئەمریکاوە بۆ هێرشکردنەسەرمان.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی فۆكس نیوزی ئەمریكی ئاماژەی بەوە كردووە، نابێت ترەمپ هیچ دانووستانێك لەگەڵ ئێران بكات، لەكاتێكدا هەڕەشەی تیرۆركردنی لێ دەكرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
44 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە