عەباس عێراقچی: ئێمە هیچ پەلەیەکمان نییە لە وەڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 نیسان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دەکات ئێستا تۆپ لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە بۆ ئامادەبوون بە دانوستان لەگەڵمان.
وێنە گەورەکە: هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئێران لە یەکتر بەردەوامە و هەرلایەک چاوەڕێی وەڵامی یەکدی دەکەن، ئێران لەلایەک ئامادەیی پیشاندەدات بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، لە لایەکیش هەڕەشە دەکات، هاوکات ئەمریکا چاوەڕێی وەڵامی نامەکەی ترەمپە و لەولاش هەڕەشەی هێرشکردن دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:
٠ پێشنیازی دانوستانی ڕاستەوخۆ کە چەندین جاری دیکە هۆکارەکانیمان باس کردوو جێگەی قبوڵ کردن نییە و دانوستانی ڕاستەوخۆ ناکەین.
٠ ئێمە ئامادەین بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی وڵاتی عومانەوە.
٠ ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکایە بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازەکەی ئێران، هەرچەندە ئێمە هیچ پەلەیەکمان نییە.
زانیاریی زیاتر: عێراقچی لە وەڵامی ئەوەی ئایا محەممەد جەواد زەریف لە ئامادەبووانی دانوستانەکەیە ڕایگەیاند: هیچ کام لەو گریمانانەی کە دەوترێت ڕاست نین، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەرپرسیارێتی "ئەگەری دانوستان" لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە دەبێت و بەڕێوەبردنەکەی لە ئەستۆی وەزیری دەرەوە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
41 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات