كۆمپانیاكانی گەیاندنی خواردن ئاگادار دەكرێنەوە ماتۆڕی بێدەنگ و كارەبایی بەكاربهێنن
- کوردستان
- 9 نیسان

ماتۆڕێکی دلیڤەری لە کاتی گواستنەوەی خواردن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەیەك بۆ كۆمپانیاكانی گەیاندن دیار دەكات كە سەرجەم ماتۆڕسكیلەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ تۆمار بكەن، هاوكات لەمەودوا ماتۆڕی بێدەنگ و كارەبایی بەكاربهێنن.
وێنە گەورەكە: لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت و بەڕێوەبەری هاتووچۆکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرانی بەشی مۆڵەت و سەرپەرشتیارانی هۆبەکانی مۆڵەتی شۆفێری، كۆبوونەوەیەك كرا و چەند پرسێك تاووتوێ كرا، لەوانە سەركێشیی شۆفێرانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل و بێزاركردنی هاووڵاتیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ڕێکكەوتن کراوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن کە دەست بکەن بە تۆمارکردنی ماتۆڕسکیلەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ و هێنانی ماتۆری بێدەنگ و کارەبایی بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاو کە بوونەتە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان.
زانیاریی زیاتر: هاتووچۆی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەرانی هاتووچۆی پارێزگا و ئیدارەکان ڕادەسپێرێت کە دەست بگرن بەسەر هەر ماتۆڕسیكلێک کە دەستکاری دەنگی کردووە و خەڵک هەراسان دەکات، هەروەها ئەو ماتۆڕسوارانەی لەسەر شەقامەکان نمایش دەکەن و سەرکێشی دەکەن، هەر ماتۆڕسکیلێک تۆمارکراو نەبێت و تابلۆی نەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆ ماوەیەكی بۆ کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن دیار كردووە كە دەبێت پێوەی پابەند بن لە تۆمارکردنی ماتۆڕەکانیان و هێنانی ماتۆڕی کارەبایی، بە پێچەوانەوە دەست دەگیرێ بەسەر ماتۆڕی تۆمارنەکراو و بێ تابلۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی قەزای خەبات دابینکرا
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: داوای دواخستنی دەنگدانمان لەسەر یاسای حەشد کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی قەزای خەبات دابینکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکێکی هەریر ماوەی یەک ساڵە قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی وەستێنراوە