بایدن لە پەیامی پیرۆزبایی ڕەمەزاندا ئاماژە بە ئازاری فەڵەستینییەکان دەکات
- جیهان
- 2024-03-11

ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامی پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزاندا، جارێکی دیکە جەخت لەسەر پێویستیی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە دەکاتەوە. بایدن دەڵێت ئازاری خەڵکی فەڵەستین لەپێش چاویەتی.
وێنە گەورەکە: جۆ بایدن لە پەیامی پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزاندا داوای بەلایەنی کەمەوە شەش هەفتە ئاگربەستی کرد، هاوکات جەختی لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کردەوە.
پەیامی فەرمی: بایدن لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئەم مانگە پیرۆزە کاتی تێڕامان و نوێبوونەوەیە. ئەمساڵ لە کاتی ئازارێکی مەزندایە. شەڕی غەززە ئازارێکی زۆری لە سەر خەڵکی فەڵەستیندا سەپاندووە".
زیانە سەرەکییەکان: بایدن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد زیاتر لە 30 هەزار فەلەستینی کوژراون، زۆربەیان مەدەنین، لەنێویشیاندا هەزاران منداڵ هەن. هەندێکیان ئەندامانی خێزانە مسوڵمانە ئەمریکییەکانن. نزیکەی دوو ملیۆن کەس ئاوارەن؛ زۆربەیان پێویستیی خێرایان بە خۆراک، ئاو، دەرمان و سەرپەنا هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەڕی غەززە بەردەوامە و بەگوێرەی نوێترین ئاماری قوربانیان کە وەزارەتی تەندروستیی غەززە بڵاوی کردووەتەوە تا ئێستا 31 هەزار و 112 کەس کوژروان و 72 هەزار و 760 کەسیش بریندار بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت و وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت