تورکیا و ئیسرائیل بۆ ڕیگریکردن لە پێکدادانی سەربازی کۆدەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 نیسان

هێزەکانی تورکیا لە سووریا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە پێناو ڕێگریکردن لە ڕووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لە نێوان هێزەکانیان، ئیسرائیل و تورکیا لە ئاستی سەربازیدا کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: لە ئێستادا مەترسی و ئەگەری پێکدادانی سەربازی لە نێوان هێزەکانی تورکیا و ئیسرائیل لەسەر خاکی سووریا یەکێکە لە پرسە مەترسیدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بەردەوامییان هەیە بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ئاستی گرژی و ناکۆکیەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
بڵاوکراوە فەرمیەکان: سەرچاوە سەربازییەکانی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بۆ میدیا فەرمیەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرایانکردووە، وەفدێکی سەربازی تورکیا لەگەڵ وەفدێکی هاوتای ئیسرائیلی گفتووگۆیان لە سەر پرسی سووریا و هەنگاونان بۆ دوورخستنەوەی ئەگەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان هێزەکانی هەردوو وڵات کردووە و لەسەر گفتووگۆکانیان بەردەوام دەبن.
لە لایەکی دیکەوە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، بۆ دوورکەوتنەوە لە پێکدادانی سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل گفتووگۆ و دانوستان لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجامدراوە، بە هەمان شێوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر خاکی سووریا پەیوەندی تەکنیکی و سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل ڕێگەیەک دەبێت بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بارەگای سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئیسرائیل بۆردوومان دەکەن