
هەردوو ئاڵای ئەمریکا و ئێران. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا ئەمریکا و ئێران خۆیان بۆ خولێکی دانوستان لەم هەفتەیەدا لە عومان ئامادە دەکەن، کۆشکی سپی دووپاتیکردەوە، دانوستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران ڕاستەوخۆ دەبێت، سەرەڕای ئەوەی تاران ڕەتیکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: هەریەکە لە ئێران و ئەمریکا دەیانەوێت مەرجەکانیان لەسەر مێزی گفتوگۆ بسەپێنن و ئەمریکا بە سەپاندنی زۆرترین فشار لەسەر ئەو وڵاتە دەیەوێت تاران ڕازی بکات بە سنووردارکردنی توانا سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین، ترەمپ باوەڕی بە دیپلۆماسی و گفتوگۆ ڕاستەوخۆ لەیەک ژووردا هەیە.
ئەمەش بزانە: بڕیارە سبەینێ، 2025-04-12، لەو وڵاتی عومان ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاستی باڵا گفتوگۆکانیان لەسەر پرسی چەکی ناوەکی ئێران و مووشەکە بالیستییەکانیانی ئەو وڵاتە دەستپێبکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە