
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە 12-4-2025، دانووستان بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران لەنێوان شاندی ئەمریکا و ئێران لە وڵاتی عومان ئەنجامدەدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوە ئێرانییەکان ئاشکرایان کردووە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێش دانووستان لەگەڵ شاندی ئەمریکا، یەکەمجار لەگەڵ بەرپرسانی عومان کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئێران بەوریاییەوە لە دانووستانەکان نزیک دەبێتەوە هاوکات، ترەمپ چەندین جار هەڕەشەی لە ئێران کردووە لە ئەگەری ڕانەگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەوا هێرش دەکرێتە سەر وڵاتەکەیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی دانووستانەکان دەبن، تا ئێستا دیار نییە گفتوگۆکان ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەبن، بەو پێیەی ئێران پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە تەنیا دانووستانی ناڕاستەوخۆ دەکات، ئەمریکاش سوورە لەسەر ئەنجامدانی دانووستانی ڕاستەوخۆ.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات