پەرلەمانی عێراق مەرج و سزای دارایی لە ڕەشنووسی نوێی یاسای تووتن دیاردەکات
- تەندروستی
- 13 نیسان

ئاڤا نیوز
سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بە گرنگترین بڕگەكانی ڕەشنووسی یاسای نوێی جگەرە دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەگوێرەی یاساکە سزای دارایی خێرا بەسەر سەرپێچیکاراندا دەسەپێنرێت.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی دوورخستنەوەی کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ لە بەکارهێنان و فرۆشتنی جگەرە و هاوشێوەکانی و پاراستنی تەندروستییان، پەرلەمانی عێراق بە نیازە بڕیارێک بۆ ئەم مەبەستە دەربکات.
لێدوانی فەرمی: ماجد شنگالی، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: یاسای تووتن کە لەبەردەم لیژنەکەدایە، کێشانی نێرگیلە بۆ خوار تەمەن 18 ساڵی قەدەغەدەکات، هاوکات لە شوێنە داخراوەکان و کێشانی نێرگیلە لەلایەن پیاوان یان ئافرەتانەوە لە نزیک منداڵان قەدەغە دەکات.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی یاساکە کێشانی جگەرە یان نێرگیله، هاوکات جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ناو دامەزراوە حکومییەکان قەدەغەیە و هەر كەسێك سەرپێچی بكات، بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت.
قووڵتر: بە گوتەی شنگالی، ماددەیەکیان لە یاساکە داناوە، کە دەبێت ستیکەر لەسەر هەموو بەرهەمە هاوردەکراوەکانی جگەرە و تووتن هەبێت، بۆ دڵنیابوون لە هاتنە ناوەوەیان بۆ وڵات بە شێوەیەکی فەرمی، هاوکات باجیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە