بەریتانیا داوای ڕاگرتنی بۆردوومانی سەر نەخۆشخانەکان لە ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 نیسان

ئاسەواری بۆردوومانی غەززە لە لایەن ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای هێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا داوا دەکات بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە ڕابگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی بەردەوامی جەنگ و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و لەناوبردنی بنکەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان، ئیسرائیل ئەمڕۆ هەردوو نەخۆشخانەی "مەعمەدانی و ئەهلی" بۆردوومان کرد و لە ئێستادا هیچ شوێنەوارێک لە نەخۆشخانەکان نەماوەتەوە و بریندارەکان لە سەر شەقامەکان چارەسەر دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پلاتفۆرمی ئێکس داوای لە ئیسرائیل کرد بۆردوومانەکانی بۆسەر نەخۆشخانە و ناوچەکانی نیشتەجێبوون ڕابگرێت و ڕایگەیاند: "ئەم هێرشانە دەبێت ڕابگیرێن، دیپلۆماسی ئاشتی هەمیشەیی بەدی دێنێت نەک خوێنڕشتنی زیاتر."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی بە دووەم هێرش دادەنرێت بۆ سەر هەمان نەخۆشخانە، لە 2023-10-17، بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەکە 471 هاووڵاتیی و پزیشکی نەخۆشخانەکە کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بارەگای سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئیسرائیل بۆردوومان دەکەن