
بارانبارین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەشی پێشبینی کەشناسی ڕایگەیاندووە، ئەمشەو شەپۆلی بارانبارینەکە کۆتایی دێت و سبەی تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی پێشبینی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان کەشی ئەمڕۆ باران دەبێت، هەندێ کات لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان و لوتکەی چیاکانی سەر سنوور بەفر دەبارێت، بەڵام ئەمشەو شەپۆلەکە کۆتایی دێت. سبەی چوارشەممە تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی دەڵێت: ئەو شەپۆلەی هاتووە بڕێکی زۆر بارانی زستانەی پێیە و سەرجەم ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە، هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
پلەی گەرمی ئەمڕۆ بەمجۆرە دەبێت:
هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب