
ساتی سەردانی تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر بۆ سووریا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری ڕاگوزەری سووریا بۆ یەکەمجار سەردانی قەتەر دەکات و لەگەڵ تەمیم بن حەمەد، میری ئەو وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ڕێککەوتی 13-4-2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر گەیشتە ئیمارات و لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی باڵای هەردوو وڵات کۆبووەوە، ئەمڕۆ سەردانی قەتەریش دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: "ڕۆژی سێشەممە 15-4-2025، دوای دەستبەکاربوونی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، بۆ یەکەمجار بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی قەتەر دەکات؛ ئەو وڵاتەی هەر لەسەرەتاوە لەگەڵامن وەستاوە".
زانیاریی زیاتر: شەرع لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری سووریا، سەردانی چەندین وڵاتی عەرەبی کردووە کە بریتیین لە سعودیە، ئوردن و میسر، ئیمارات، بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە.
باکگراوند: لە مانگی یەکی ئەمساڵ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەریش سەردانی سووریای کرد و بووە یەکەمین سەرکردەی عەرەب لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەدەوە سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە و پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سووریا دووپاتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات