
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران. وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری باڵا و سەرۆککۆماری ئیسلامی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامیدان بە دانووستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا بە "ئەرێنی" ناوزەند دەکەن و ئامادەیی تاران بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن دەردەبڕن.
وێنە گەورەکە: دوای هەڕەشەکانی ترەمپ لە ئێران لەبارەی ئەگەری هێرشی سەربازی لە ئەگەری دەستهەڵنەگرتنی تاران لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ڕێککەوتی 2025-12-4, یەکەم کۆبوونەوەی نێوان واشنتن و ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان ئەنجام درا.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئاسایی حکومەتەکەی ڕایگەیاند:" لە ژێر ڕۆشنایی و ڕێنماییەکانی ڕێبەری باڵا، کۆبوونەوە و دانووستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامی پێدەدەین، لە کۆبووونەوەی یەکەمدا بەهیچ شێوەیەک سازشمان نەکردووە لەسەر مافەکانی ئێران و بەو ئاراستەیەش درێژە بۆ کۆبوونەوەکان دەدرێت، گەر بێتوو بە ڕەچاوکردنی مافی ئێران ڕێککەوتنێک بێتە ئاراوە: پێشوازی لێدەکەین و ئامادەین بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی لەم جۆرە."
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای ئەوەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتادا دژایەتی خۆی بۆ ئەنجامدانی دانووستاندن لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی، بەڵام لە دوایین هەڵوێستیدا ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەکەین.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی دووەم لە نێوان هەردوو وڵات لە ڕۆما بەڕێوە بچێت، شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە