
ژمارەیەک چەکداری حووسییەکانی یەمەن
ئاڤا نیوز
حووسییەکانی یەمەن بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ئەندامەکانی گرووپەکەی بەهۆی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی دوێنێی ئەمریکا ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەیینی 18-4-2025، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی چڕیان بۆ سەر پێگە و بارەگاکانی حووسییەکان لە باشوور و ڕۆژئاوای سەنعای پایتەختی یەمەن و پارێزگاکانی جەوف و سەعدە ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی شەممە حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند: ئەمریکا 15 ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی یەمەن ئەنجامداوە و تەنیا لەو هێرشانە بۆ سەر بەندەری نەوتی ڕاس عیسا کە لەژێر کۆنترۆڵی حوسییەکاندایە، 80 کەس کوژراون و 150 کەسی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانمان ئامانجیان نەهێشتنی سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی حووسییەکان بووە.
قووڵتر: ڕۆژی 15-3-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی حووسییەکان دەرکرد و هەڕەشەی لە ناوبردنی تەواوی تواناکانی ئەو گرووپەی نزیک لە ئێرانی کرد و وەک بەشێک لە هەوڵەکانی واشنتن بۆ سنووردارکردنی هەڕەشەکانی گرووپەکە بۆ سەر کەشتییەکانی لە دەریای سوور دانا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە