
ژمارەیەک منداڵی تورکیا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی سەرژمێریی نوێی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ڕێژەی منداڵ تەنیا لە ساڵی 2024 زیاتر لە 25.5٪ دانیشتوانی تورکیا پێکدەهێنێت.
بۆچی گرنگە: کۆماری تورکیا زۆر گرنگی بە زیادبوونی ڕێژەی منداڵ دەدات، هەر لەو چواچێوەیەشدا لەگەڵ ساڵی نوێ "پرۆژەی خزمەتکردنی خێزان" لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرایەوە کە هاوکاری دارایی پێشکەش بەو خێزانانە دەکات کە منداڵی دووەم و سێیەم دروست دەکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئەنجامەکانی تۆماری ڕەگەزنامە، تەنیا لە ساڵی 2024 دا، لە کۆیی 85 ملیۆن و 664 هەزار و944 کەس، 21 ملیۆن و 817هەزار و 61 یان منداڵن.
- بەمشێوەیە ڕەگەزەکانیان دابەش بوون، 51.3٪ نێرن و 48.7٪ مێینەن.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە دانیشتوانی تورکیا، لە ساڵی 1970 منداڵانی تەمەن 0 بۆ 17 ساڵ، 48.5% کۆی دانیشتووانی پێکهێنابوو، ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 1990 گۆڕانکاری بەسەردا هات و دابەزیوە بۆ 41.8%، هەروەها لە ساڵی 2024دا ڕێژەکە زیاتر دابەزیوە بۆ 25.5%.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ڕێژەی منداڵان لە جیهاندا تا ساڵی 2080 زیاتر دابەزێت و بگاتە 15.2٪ دانیشتوانی تەواوی جیهان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە