
ئاڵای ئێران - ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا و ئێران خولی دووەمی دانوستانەکانیان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی تاران کۆتایی پێهێنا و عومان دەڵێت، دانوستانەکانیان بوونیادنەر بووە.
وێنە گەورەکە: گفتوگۆکانی تاران و واشنتن قۆناغێکی دیکەی بڕی و بڕیارە هەفتەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان ئەنجامبدرێت.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عومان ڕایگەیاند، دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان ڕێککەوتنی لایەنەکان بووە بۆ ئەوەی دانوستانەکان بچنە قۆناغی داهاتووەوە بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە، هەمیشەیی و پابەندکەر کە گەرەنتی ئەوە بکات ئێران بە تەواوەتی دەستبەرداری چەکی ئەتۆم بێت و بە تەواوەتی سزاکانی سەری هەڵبگیردرێت، لەهەمان کاتدا مافی ئەو وڵاتە بۆ پەرەپێدانی وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی دابینکردنی وزە بپارێزرێت.
- گفتوگۆ و پەیوەندیی ڕوون تاکە ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنێکی متمانەپێکراو کە لە خزمەتی بەرژەوەندیی هەموو لایەنەکان بێت لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا.
- لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خولی داهاتووی گفتوگۆکان لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند، دانوستانەکان زۆر بەرەوپێش دەچن، ئێستا تەنانەت ئەوەی بەدوور دەزانرا بەهۆی گفتوگۆکانەوە بێتە ئاراوە، ئەگەری هەیە ڕووبدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە میدیاکانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، "دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بەرەوپێشچوونی زۆر باشی بەدەستهێناوە و ڕێککەوتووین هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە کۆبوونەوەکان لە نێوان تاران و واشنتن بەردەوام بێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات