بەرپرسێکی ئەمریکی: دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 نیسان

ئاڵای ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستاندنەکان لەنێوان ئەمریکا و ئێران، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دانوستاندنەکان بە "ئەرێنی" وەسف دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای هەفتەیەک لە بەڕێوەچوونی یەکەم دانوستاندنی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتن، ڕۆژی شەممە 19-4-2025، گەڕی دووەمی دانوستاندنەکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لەبارەی دانوستاندنەکانی ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ڕۆما زیاتر لە چوار کاتژمێر گەڕی دووەمی دانوستاندنمان ئەنجامدا، لەم گەڕەی دانوستاندنەکان پێشکەوتنێکی زۆر باشیان بەدەستهێناوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیاروایە هەردوولا شەممەی داهاتوو جارێکی دیکە گەڕێکی دیکەی دانوستاندن لە عومان ئەنجام بدەن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئێران لەبارەی دانوستاندنەکانیان لەگەڵ ئەمریکا وتی، دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا بونیادنەر بووە و بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات