عێراق بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون ڕێنمایی نوێ دەردەکات
- تەندروستی
- 22 نیسان

پزیشکێکی ڤێتێرنەری لەگەڵ هاووڵاتییەک لە کاتی کوتانی مانگایەک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە، تۆمارکردنی 19 توشبووی نەخۆشییەکەش لەماوەی هەفتەیەکدا، وەک زەنگێکی مەترسیدار لەقەڵەم دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: تاوەکو ئێستا وەزارەتی تەندروستی عێراق توشبوونی 19 کەسی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون پشتڕاست کردووەتەوە کە لەڕێگەی ئاژەڵەوە مرۆڤ تووشی دەبێت، لەو ژمارەیەش دوو کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
مەترسییە زانراوەکان: تای خوێنبەربوون بۆ مرۆڤ هەندێکجار مەترسیدارە، چونکە زیان بە موولوولە تەنکەکانی خوێن دەگەیەنێت و دووچاری خوێنبەربوونیان دەکات، جگەلەوەش ڤایرۆسەکە ئاستەنگ لەبەردەم خوێن دروست دەکات و ئەوەش خوێنبەربوونی ناوخۆیی لێ دەکەوێتەوە، دواتر دەبێتە مەترسیی لەسەر ژیانی کەسی تووشبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، ڕۆژی سێشەممە 22-4-2025 پێنج ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە:
یەکەم: ڕێگری بکرێت لەوەی ئاژەڵان لەنێوان شارەکاندا هاتووچۆ بکەن.
دووەم: ئاژەڵان لە ژێر ڕێنمایی و چاودێریی وردیی تەندروستیدا سەرببڕێن.
سێیەم: بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو شارەکان قەدەغە بکرێت.
چوارەم: هەڵمەتی فراوان و بەردەوامی کوتانی ئاژەڵان ئەنجام بدرێت.
پێنجەم: جیاکردنەوەی ئاژەڵە توشبووەکان لە ئاژەڵە ساغەکان.
ئەمەش بزانە: هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ تووشبووێک لە هەرێمی کوردستان بە ڤارۆسەکە تۆمارنەکراوە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەش لەنێو ئاژەڵان پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکاری تووندی گرتووەتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە