
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیووە و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پێی وایە لە کۆبوونەوەی داهاتوو شارەزایانی وزەی ناوەکی بخرێنە نێو تیمی دانوستانەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە گەڕی سێیەمی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو، شاندی هەردوولا کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی وەسفکرد.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:
٠ خولی سێیەمی دانوستانەکان لە چاو پێشووتر جددیتر بوو و چووینە ناو وردەکاری تەکنیکی زیاترەوە.
٠ بە شێوەیەکی پلەبەندی دەچینە نێو دانوستانەکانەوە ئامادەبوونی شارەزایان زۆر سودی هەبوو بۆمان، چونکە بابەتەکان ئەمجارە هونەری بوون، بۆیە بیروڕامان بە نووسراو ئاڵوگۆڕ کرد. هەردوولا بە نووسراو پرسیارەکانمان پێشکەش کرد و وەڵاممان وەردەگرتەوە.
٠ شارەزایانی ئابووری بۆ یەکەم جار لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئامادەبوون و پێدەچێت له کۆبوونەوەی داهاتوودا شارەزای وزەی ناوەکی بخرێنە نێو تیمی دانوستاندنکارانەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عێراقچی، بابەتی دانوستانەکان ئەتۆمییە و لەسەر هیچ پرسێکی دیکە دانوستان قبوڵ ناکەن. ئەم گفتوگۆیانە هیوا بەخشە کە دەتوانرێت پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا بەدیبهێنێت، بەڵام لەڕادەبەدەر بە وریایی هەڵسوکەوت دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
46 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە