
دیمەنی تەقینەوەکەی بەندەرعەباس لە ئێران
ئاڤا نیوز
تادێت ژمارەی قوربانیان بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەرعەباس بەرزتر دەبنەوە، بەجۆرێک ژمارەی برینداران 800 کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 18 کەس.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 27ـی 4ـی 2025, تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەرعەباس لە ناوچەی بەندەر ڕەجایی ڕوویدا و بەهۆیەوە 18 کەس گیانیان لەدەست دا و 800 کەس بریندار بوون کە برینی هەندێکیان قورسە و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگاری هورموزگانی ئێران ڕایگەیاند: بەداخەوە بەهۆی تەقینەوەکە 18 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 800 کەس بریندار بوون کە هەندێک لە بریندارەکان دوای چارەسەر لە نەخۆشخانە نێردراونەتە ماڵەوە. بەشێکیشیان برینیان سەختە و لەژێر چاودێری ورددان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی ئەو پارێزگارە، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی شارەکە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە نزیک بوونەتەوە و پێشبینیی دەکەن ئەمڕۆ بە تەواوی ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: "تا کوژاندنەوەی تەواوی ئاگرەکە ناتوانین هۆکاری ڕووداوەکە بزانین و لێکۆڵینەوە بکەین". پارێزگاری هورموزگان وادەڵێت.
زانیاریی زیاتر: داوا لە هاووڵاتییانی بەندەرعەباس دەکرێت تا کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئاگرەکە دەمامک بەکار بهێنن و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیان دەبخەن، ئەمەش بەهۆی خراپی ئەو ماددە زیانبەخشانەی لە کاتی تەقینەوەکە سوتاون.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ گیانی قوربانیان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
39 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات