
بەشێک لە هاووڵاتیانی ئیستەنبووڵ لە دەرەوەی ماڵەکانیان دەمێننەوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی تورکیا ڕێککاری پێویست بەرامبەر فرۆشیاران دەگرێتەبەر و سزایان دەدات.
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوای ئەو بومەلەرزانەی هەفتەی رابردوو لە ئیستەنبووڵ ڕوویدا هاووڵاتیان پەنا دەبەنە بەر کڕینی جانتا و پیداویستییە خێرا فریاگوزارییەکان بۆ ئەوەی بتوانن لەکاتی تەنگانە و لێقەومان بەکاریبهێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەک ڕێککارێکی بەهانەوەچوون لەکاتی ڕوودانی بوومەلەرزە و کارەساتە سروشتیییەکان تیمەکانی بەرگری شارستانی هانی خەڵکی دەدەن ئامادەکاری پێشوەختە بکەن، یەکێک لە ڕێککارەکان ئامادەکردنی جانتایەکە کە هەندێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک خواردن و خواردنەوە و رووناکی و برین پێچ و ئەم بابەتانەی لەکاتی پێویست سوودی لێوەگرن لەخۆ دەگرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ترسی خەڵکی ئیستەنبووڵ لە ڕوودانی بوومەلەرزەی زیاتر خواستی خەڵکەکە لەسەر ئەم جۆرە جانتا و پیداویستییانە زیاتر دەکات، بۆ نموونە داتاکانی یەکێک لە پلاتفۆرمەکانی فرۆشتنی ئۆنلاین (هێپسی بورادا) ئاماژە بەوە دەدات لە ئیستەنبووڵ خواست لەسەر چادر بە رێژەی 5.5٪ و کیسە خەو 2.5٪ بەرزبووەتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەشێک لە بازاڕ ئەمە بە دەرفەت دەزانن و نرخەکانیان بەرزکردووەتەوە، وەزارەتی بازرگانیش دەڵیت، سزای هەرکەسێک دەدەین یاری بە نرخەکانەوە بکات، سزاکان زۆرن و لە هەندێک حاڵەتدا دەگاتە ملیۆنێک و 400 هەزار لیرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات