ئێران و تورکیا لەیەک کاتدا کارەبا لەسەر عێراق دەبڕن و ئەویش هانا بۆ تورکمانستان دەبات
- عێراق
- 27 نیسان

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق
ئاڤا نیوز
ئێران و تورکیا بەهۆکاری جیاواز ئەو کارەبایەی بۆ عێراقی دابین دەکەن بڕیوویانە. وەزارەتی کارەبای فیدڕاڵیش دەڵێت، بۆ هاوردەکردنی گاز لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ تورکمانستان کردووە و چاوەڕێن لە ماوەیەکی نزیکدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەوتەی بەرپرسانی عێراق ئێستا ئاستی بەرهەمی کارەبا تەنیا بەشی 59%ی پێداویستی ناوخۆ دەکات، واتا ئەگەر هیچ کێشەیەکی نەیەتەپێش و هەموو شتێک نمونەیی بێت 14 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دابین دەکرێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر گرفت هەبێت، هاوشێوەی هاوینی پار تەنیا حەوت کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە خەڵک دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تورکیا بەهۆی کۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەست 300 مێگاوات کارەبای لەسەر وڵات بڕیووە، ئێرانیش بەهۆی چاکسازی لە هێڵەکانی گواستنەوەدا گازی لەسەر عێراق بڕیووە کە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاریان دەهێنا، بۆیە ئێستا بەتوانای ناوخۆ 19 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن، لەکاتێکدا وڵات پێویستی بە 32 هەزار مێگاوات هەیە.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ تورکیا، ئەحمەد موسا دەڵێت، ئەو کارەبایەی لە تورکیاوە بۆ عێراق دەهات و بڕەکەی 300 مێگاوات بوو ئێستا وەستاوە و ئێمەش لەگەڵ لایەنی تورکی سەرقاڵی لێتێگەیشتنێکی نوێین بۆ زیادکردنی هاوردە بۆ 600 مێگاوات.
لەلایەکی دیکە: هەرچی پەیوەستە بە گازی ئێران، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتی، بڕەکەی لەم کاتەدا 20 ملیۆن پێ سێجایە و ئەویش بەهۆی چاکسازی لە هێڵەکانەوە لەلایەن ئێرانەوە ڕاگیراوە، ئەوەش کاریگەری هەبوو و هەندێک وێستگەی کارەبا لە بەرهەمهێنان وەستاون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد موسا لەبارەی هاوردەکردنی گاز لە تورکمانستانەوە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، هەنگاوی باشیان بڕیووە و لێکتێگەیشتن کراوە و لە قۆناغی وردبینییدایە.
پێدراوە ڕاستییەکان: ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا 19 هەزار مێگاواتە و وڵاتیش بۆ کارەبای بەردەوام پێویستی بە 32 هەزار مێگاوات هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە