دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە
- بزنس
- 28 نیسان

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن
ئاڤا نیوز
دیوانی چاودێری دارایی عێراق ڕایگەیاند، 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن و پرۆسەکەش بەردەوامە، جەختیش دەکاتەوە کە لێبڕینی بەشێک لە مووچەی دوو مانگ، هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی کوردستان بووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆی زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشین، 750 هەزار کەس خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە، لەو ژمارەیەش 273 هەزار مووچەخۆریان کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە و ئێستا لە بانک مووچە وەردەگرن، تەنیا 250 هەزار کەسیش ماون کە زۆربەیان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەن بۆ ئەوەی خۆیان لە پڕۆژەکە تۆماربکەن.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر یوسف خلخاڵ، سەرۆکی لیژنەی وردبینیی لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان - بەشی ژمێریاری یاسایی لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەکەیان وردبینیی بۆ کۆی خەرجی و داهاتی کوردستان بۆ ساڵانی 2023 و 2024 کردووە، ڕاپۆرتی کۆتایی خۆشی لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواوکردووە و ئاڕاستەی هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستانیان کردوون.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی سەرۆکی لیژنەی وردبینیی لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان:
- ساڵی ڕابردوو 12 مووچەی تەواو و زیاتر لە 10 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نێردراوە بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان 11ی مووچەی دابەشکردووە بەهۆی ئەوەی پارەی پێویستی بۆ مووچەی مانگی 12 لەبەردەست نەبووە، وەزارەتی دارایی عێراقیش بۆ مانگەکانی ئاب و تەمموز ژمارەیەک تێبینیی لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هەبووە و بەهۆیەوە لێبڕینی لەو پارەیە کردووە کە مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی دەکرد.
- ئێستا زیاتر لە 273 هەزار فەرمانبەر کە دەکاتە 25%ی کۆی مووچە خۆرانی کوردستان، لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن و پرۆسەی کردنەوەی هەژماریش بۆ سەرجەم فەرمانبەران بەردەوامە.
- هەشت بانک لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون و سەرجەمیان لە ژێر چاودێری بانکی ناوەندیدان، ئێستاش شەش بانکیان هەژمارییان بۆ فەرمانبەران کارا کردووە و لەڕێگەیەوە فەرمانبەران مووچە وەردەگرن
- کێشەی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت کێشەیەکی تەواو هونەرییە و پیشەسازیی نەوت لە کوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە، لیژنەی زۆریش لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێم لەم بوارەدا پێکهێنراون، بەڵام هەندێک کۆتوبەند لەناو گرێبەستە نەوتییەکاندا هەن بۆ ئاشکرانەکردنی بڕگەی گرێبەستە نەوتییەکان.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی حکومەتی فیدڕاڵ کردووە نەک هەمووی، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی بەشەکەی دیکەی بۆ خەرجییەکانی حکومەت و دامەزراوەکان بەکاردەهێنێت.
- لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان تیمی هاوبەش بۆ وردبینیی لە تەرازووی پێداچوونەوەی چارەگی یەکەمی ئەمساڵ پێکدەهێنین، کە ئەویش بریتییە لە وردبینیی بۆ داهات و خەرجییەکان لەو سێ مانگەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێمە ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە