
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕووسیا بە فەرمانێکی فەرمی ئاگربەستێکی کاتی بە سوپای وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت و سوپاسی کۆریای باکوور دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای داواکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ پیشاندانی ویستی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ جاری دووەم دوای داواکارییەکەی ترەمپ ئاگربەستی کاتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەگەڵ ئۆکراینا ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکی ڕاستەوخۆدا ڕایگەیاند، لە یادی سەرکەوتنی سوپای سوری ڕووسی بەسەر سوپای نازیدا ئاگربەستێکی کاتی لەگەڵ ئۆکراینا ڕادەگەینن و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئاگربەستەکە لە ڕۆژانی 8 بۆ 10ی مانگی 5 دەبێت و ئاگربەستێکی گشتگیر دەبێت و هیچ هێرشێک ئەنجام نادرێت.
زانیاریی زیاتر: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە درێژەی وتارەکەیدا بۆ یەکەمجار سوپاسی کۆریای باکووری کرد و ڕۆڵی سەربازەکانی لە دووبارە گرتنەوەی هەرێمی کورسک بەرز نرخاند و ئامادەیی ڕووسیای بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ کۆریای باکوور دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لایەن ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیاوە هاوکات بوو لەگەڵ هێرشیکی ئاسمانی ئۆکراینا بۆ سەر خاکی ڕووسیا، هەروەها وەزارەتی بەگری ڕووسیا خستنەخوارەوەی 119 درۆنی ئۆکراینی ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
17 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە