
ئاڵای وڵاتی ئێران و لۆگۆی چەکی ئەتۆمی
ئاڤا نیوز
محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت: ئێران وەک کۆگای بارووت وایە بە بچووکترین هێرش دەتەقێتەوە و وڵاتانی دراوسێش بەخۆیەوە دەسووتێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەبەرامبەر ئەو گرژیی و ئاڵۆزییانەی لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا هەیە، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە نوێترین پەیامدا بۆ بنیامین نەتەنیاهۆ ڕایگەیاند، یاریکردن لەگەڵ ئێران یاریکردنە بە ئاگر.
لێدوانی فەرمی: محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئێران ئاگربەردانە لە کۆگای بارووت کە وڵاتانی دراوسێش بەخۆیەوە دەسوتێنێت و ئەوانیش باجی ئەو کردەوەکانی ئیسرائیل دەدەنەوە.
- هەموو ئەو بنکە و بارەگایانەی ئەمریکا کە لەناوچەکە هەن لە دەکەونە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم قسانەی سەرۆک پەرلەمانی ئێران لەکاتێکدایە کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، پێویستە ژێرخانی ئەتۆمی ئێران لەناو ببەین، پێش ئەوەی ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
36 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات