نەتەنیاهۆ: بۆ پاراستنی دروزەکان هێزێکی چەکدارمان لە سووریا کردە ئامانج
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 نیسان

بنیامین نەنەتیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل "بۆ پاراستنی دروزەکانی سووریا" هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر گرووپێکی چەکداری لە سنووری پارێزگای دیمەشق لە سووریا.
وێنە گەورەکە: بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک کە چەند کەسێک لە دروزەکان بێڕێزی بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکەن، بووەتە هۆی توڕەبوونی گرووپە چەکدارییە سونییەکانی سووریا و ماوەی دوو ڕۆژە بە بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادانی چەکداری لە نێوان کۆمەڵێک گرووپی چەکداری و دروزەکان ڕوودەدات تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ لە وتارێکدا لە مەراسیمی یادکردنەوەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ”هێرشی گرووپە سونییە چەکدارەکانمان ڕاگرت کاتێک ویستوویانە هێرش بکەنە سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی دروزەکان لە پارێزگای دیمەشق، بە هێرشێکی ئاسمانی ژمارەیەکی زۆر لە گرووپە چەکدارەکان کوژراون و پابەندیین بە پاراستنی دروزەکان و دەبێت حکومەتی سوریا دڵنیایی بدات لەوەی کە گیانی دروزەکان پارێزراو دەبێت."
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "بە بڕیاری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیارانی ئیسرائیل هێرشیکی ئاسمانی کراوەتە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ناوچەی نیشتەجێبوونی دروزەکان لە کاتێکدا ویستوویانە هێرش بکەنە سەر دروزەکان، ئێمە براکانمان لە سووریا دەپارێزین و پەیوەندییەکی مێژووی پێکەوە دەمانبەستێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دروزەکان وەک یەکێک لە پێکهاتە سەرەکیەکانی سووریا بەوە ناسراونەتەوە کە پێکهاتەیەکی نزیکن لە ئیسرائیل، گەورەترین کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی دروزەکان لە پارێزگای دیمەشقی پایتەختی سووریایە و ئیسرائیل هەمیشە پابەندیی خۆی بە پاراستنی دروزەکان دووپاتکردۆتەوە و جەخت لە بەهێزکردن و بەشداریکردنیان لە پرسە سیاسییە گرنگەکاندا دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات