حکومەتی تورکیا پڕوپاگەندەیەک لەبارەی ئافرەتانی کوردی ئێزدی ڕەتدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 نیسان

بەراوردکردنی ڕاستی وێنەکان لەلایەن ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست لە تورکیا
ئاڤا نیوز
ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی ناڕاست لە سەرۆکایەتیی تورکیا ئەو پڕوپاگەندانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن، "ژنانی ئێزدی لە گۆڕەپانێکی شاری ئیدلیبی سووریا، دەستدرێژیان کراوەتە سەر و فرۆشراون"، تورکیا دەڵێت، باوەڕ بە هەڵمەتەکانی ئیسرائیل مەکەن کە ئامانج لێی گۆڕینی ڕای گشتیی جیهانە.
چیرۆکی سەرەکی: بڵاوکردنەوەی ئەو ڕوونکردنەوەیە لەکاتێکدایە کە لە بەشێک لە ئەکاونتە ئیسرائیلییەکانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، کە ژمارەیەک ژنی ئێزدیی لە شاری ئیدلیبی سووریا کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع دایە، لەناو قەفەسێکدا نمایش کراون و کڕین و فرۆشتنیان پێوەکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی ناڕاست لە تورکیا ڕایگەیاندووە، هەندێک وێنە و ڤیدیۆ لە ژمارەیەک ئەکاونتی ئیسرائیلییەوە بڵاوکراونەتەوە، گوایە ئافرەتانی ئێزدی لە سووریا بە جلی سپییەوە نمایش دەکرێن، تەواوی ئەو پڕوپاگەندانە درۆیە و هیچ ڕاستییەکی نییە.
پێدراوە ڕاستەکان: دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە ئەو ڤیدیۆیانەی کە ئێستا بڵاوکراونەتەوە و بۆ مەبەستێکی دیکە شێوێندراون، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2013 لە شاری ئەبولمەتامیر لە پارێزگای بوحەیرەی میسر، کە لەمیانەی خۆپیشاندانێکدا ئەو نمایشەیان کردووە وەکو پشتگیرییەک بۆ محەممەد مورسی، سەرۆککۆماری پێشووی میسر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات