
ڕەجەب تەیب ئەرۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداری بەو دەوڵەت و لایەنانە دەدات کە هەوڵی "تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی سووریا" دەدەن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی نوێی سووریا لە قۆناغیکی پڕ ئاڵنگاریدایە و چەند ڕۆژی ڕابردوو گەورەترین بەربەستەکانی بەردەم سووریای نوێ دەرکەوتن، ڕووبەڕووبونەوە و پێکدادانی چەکداری لە نێوان گرووپە چەکدارییەکان و دروزەکانی دیمەشق، هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان و هەواڵی کۆبوونەوەی هێزە سەربازیەکانی سەر بە بەشار ئەسەد لە ژێر سەرپەرشتی ئێران و مەترسی دووبارە هێرشکردنەوە سەر هێزەکانی حکومەتی نوێی سووریا بووەتە جێی ترس و نیگەرانی بۆ تورکیا.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەرۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ میدیاکاراندا سەبارەت بە پرسی سووریا ڕایگەیاند: " یەکپارچەیی خاکی سووریا بۆ ئێمە پرسێکی گرنگە و بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابین، حکوومەتی سووریاش بە هەمان هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا دەکات و ئەو هێز و لایەنانەی پلانی دەوڵەتی فیدراڵی و دابەشکردنی خاکی سووریایان هەیە دەبێت ئەوە بزانن تورکیا هیچ کات ڕێگە بە خەیاڵی لەو شێوەیە نادات و بە هەموو هێز و توانامانەوە ڕووبەڕوویان دەبینەوە."
زانیاریی زیاتر: ڕەجەب تەیب ئەرۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە "پیلانگێڕییە هەرێمیەکان و دەوڵەتان دژ بە سووریا" گوتی: " ئیسرائیل بە هێرش و دەستێوەردانەکانی دەیەوێت دۆخی ئەرێنی سووریا تێکبدات و لەگەڵ هەندێک گرووپی نێو سووریا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکە دروست بکەن، بەڵام دەبێت هەموان بزانن تورکیا وەک هەمیشە پشتیوانی سووریا و حکومەتەکەی دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات