
ناردنی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
تادێت دۆخی کەرتی غەززە بەرەو خراپبوون دەچێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکات، ''کارەساتی مرۆیی '' لە کەرتی غەززە ڕابگرێت.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای مانگی ئازارەوە، ئیسرائیل دەروازە سنوورییەکانی بۆ گەیاندی هاوکاری بۆ ناو غەززە ڕاگرت و بەمەش قەیران بەهۆی کەمی پێداویستی سەرەتاییەکان لە کەرتی غەززە دروست بووە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و خۆبەشەکان هۆشداری دەدەن لەوەی دۆخی کەرتەکە بەرەو خراپبوون دەچێت، حاڵەتی مردنیش بەهۆی برسییبوونەوە تۆمار کراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی گەمارۆییەکانی ئیسرائیل و ڕێگرییکردن لە چوونە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان، دۆخی کەرتی غەززە گەیشتۆتە حاڵەتێکی بێ وێنە، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی کارەساتی مرۆیی لە کەرتی غەززە ڕابگرێت، هەر جۆرە کردەوەیەک وەک برسیکردنی خەڵکی مەدەنی بە یەکێک لە تاوانەکانی جەنگ دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند، هێشتان ژمارەیەک بارهەڵگری هاوکارییمان لەسەر سنوور ماونەتەوە، چاوەڕێی کردنەوەی دەروازەکانین لەلایەن ئیسرائیلەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە دەستپێکی شەڕی غەززەوە تاوەکو ئێستا 52 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 117 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، ژمارەی قوربانییەکان بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل تادێت بەرز دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە