
هێزەکانی ئیسرائیل لە سووریا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بۆ چوونە نێو ناوچە دروزنشینەکان، هێزەکانی لەباشووری ئەو وڵاتە بڵاوە پێدەکات.
وێنە گەورەکە: ناوچە دروزنشینەکانی وەک جەرمانا و سەحنایا لە باشووری دیمەشق و پارێزگای سوەیدا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا شەڕی چەکداری پچڕپچڕیان لە نێوان گرووپەکانی سەر بە تایفەکە و هێزە ئەمنییەکان یان گرووپی تر بەخۆوە بینی.
چی ڕوویدا: پێکدادانی نێوان گرووپە چەکدارییەکان و دروزییەکان دەیان کوژراو و برینداری لەنێوان هاووڵاتیان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان سووریا لێکەوتەوە، هاوکات 35 گەنجی دروزی کاتێک دەچوون بۆ پشتگیریکردنی ئەندامانی تایفەکەیان لە سەحنایا، لە بۆسەیەکدا کوژران. دواتر ئاڵۆزییەکان گەیشتە پارێزگای سوەیدا.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: فڕۆکەکانی ئیسرائیل شەوی هەینی 2ـی ئایار نزیکەی 20 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەندین ئامانج لە سووریا ئەنجامدا، کە بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی چەندانی تر. هەڕەشەی ئەوەشی کرد وەڵامی بەهێزیان دەبێت ئەگەر حکومەتی سووریا ناوچە دروزییەکان نەپارێزێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی هێزەکانیان لە باشووری سووریا بۆ ڕێگریکردنە لە هاتنی هەر گرووپێکی چەکداری دوژمن بۆ ناوچەی دروزییەکان و بەردەوامن لە چاودێریکردنی پێشهاتەکان، لەگەڵ ئامادەباشی بۆ بەرگری و سیناریۆی جیاواز.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تەل ئەڤیڤ بەڵێنەکانی دووبارە کردەوە بۆ پاراستنی دروزەکان لە سووریا، لەسەر بنەمای پەیوەندییە بەهێزەکان لەگەڵ دروزەکانی جۆلان و دروزەکانی ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی یادی مەولوود لە شاری هەولێر
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب