
ئەحمەد عەواد بن موبارەک، سەرۆکی حکومەتی دانپێندراوی یەمەن
ئاڤا نیوز
ئەحمەد عەواد بن موبارەک، سەرۆکی حکومەتی دانپێندراوی یەمەن بەهۆی زیادبوونی فشاری سیاسی و ناکۆکییە سیاسییەکان بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند.
هۆکارە زانراوەکان: 18 وەزیری حکومەتەکەی ئەحمەد عەواد بن موبارەک یاداشتێکیان واژۆ کرد و داوای دەست لەکارکێشانەوەیان کرد، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بارودۆخی ئابووری و ژیانی هاووڵاتیان تا دێت خراپتر دەبێت، هاوکات ناوبراو ناکۆکیی لەگەڵ ڕەشاد علێمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی کۆمار هەیە.
زانیاریی زیاتر: جێگەی سەرنجە ئەحمەد عەواد بن موبارەک لە ساڵی 1968 لە شاری عەدەن لە یەمەن لەدایکبووە، بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە کارگێریی کار لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 5ی شوباتی 2024 پۆستی سەرۆکوەزیرانی وەرگرت، پێشتریش چەندین پۆستی گرنگی هەبووە لەوانەش؛ وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی یەمەن لە ئەمریکا.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2014ەوە شەڕ لەنێوان گرووپی چەکداریی "حووسییەکان" و حکومەتی یەمەنی بەرپا بووە، یەمەن ئێستا دابەش بووە بەسەر چەند ناوچەیەک، حووسییەکان سەنعای پایتەخت و چەند شارێکی دیکەیان کۆنترۆڵ کردووە. هاوکات حکومەتی یەمەن کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانپێندراوە، شارەکانی؛ عەدن کە پایتەختی کاتیی حکومەتە، حەزەرمۆت، جۆف و بەشێکی شارەکانی تەعز، مەهرە، حەججە، مەئرەب و سەعدەی بەدەستەوە ماوە.
لەلایەکی دیکەوە: چەندین گرووپی دیکەی جیاواز کۆنترۆڵی چەندین شار و شارۆچکەیان لە یەمەن کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە