
عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگری ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران نیگەرانە لە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکا و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە و دەڵێت، ئەگەر جەنگ ڕووبدات بە هێزەوە وەڵامدەدەنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای بۆردومانکردنی تەل ئەڤیڤ لەلایەن حووسییەکانەوە، ئیسرائیل هۆشداری توندی دایە ئێران و حووسییەکان هەڕەشەی لێدانی توندی لێکردن، ئێرانیش دەڵێت، وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند:
٠ بەداخەوە شاهیدی ئەوەین لەلایەک بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ڕاستگۆن و ئامادەن دانوستان بکەن، لەلایەکی دیکەشەوە بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکی بە هێرشی سەربازی هەڕەشە لە ئێران دەکەن.
٠ هەرگیز دەستپێشخەڕی شەڕمان نەکردووە، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەر وڵاتەکەمان بە هێز وەڵامی دەدەینەوە.
٠ ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل هێرش بکەنە سەرمان لە هەر شوێنێک بن و لە هەرکاتێکدا بە پێویستی بزانین هێرش دەکەینە سەر بەرژەوەندی و بنکە و هێزەکانیان.
٠ نوێترین و بەهێزترین موشەکمان تاقیکردووەتە کە ناوی قاسم بەسیڕە و توانای بڕینی زیاتر لە هەزار و 200 کیلۆمەتری هەیە و هیچ سیستمێکی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن ڕایبگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
59 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات