فایلی خەڵک؛ کاسبکارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر داوای خزمەتگوزاری بۆ پارکێک دەکەن
- ژینگە
- 4 ئایار
ئاڤا نیوز
پارکێکی شاری هەولێر بەدەست کەمی خزمەتگوزارییە دەناڵێنێت و ئاڤا میدیا وێنەکانی دەگەیێنێتە لایەنی پەیوەندیدار.
چیرۆکی سەرەکی: پارکی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر، یەکێک لە قەرەباڵغترین پارکەکانی هەولێرە و ڕۆژانە دەیان دوکانداری بازاڕەکە و خەڵکی دیکە بۆ پشوودان ڕووی تێدەکەن، بەڵام بەدەست کەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵینێت و زبڵ و خاشاکی زۆری تێدایە.
داواکاریی خەڵک: دوکاندارانی بازاڕەکە داوای نۆژەنکردنەوە و گرنگیپێدانی زیاتر بە پارکەکە دەکەن و دەڵێن: ڕۆژانە بەشێکی کاتەکانیان لە پارکەکە بەسەر دەبەن و شوێنێکی گرنگە بۆ پشوودانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی پارکەکەی بەدەست گەیشتووە، لە ناوەوە و دەرەوەی پارکەکە زبڵ و خاشاکێکی زۆر هەیە.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: بەدواداچوونی ڕاستەخۆ بۆ بابەتەکە دەکەن و بەدڵنیاییەوە چارەسەری دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن