
دایکێک و منداڵەکەی لەناو داروپەردووی بینا ڕووخاوەکانی غەززە لە لەگەڵ منداڵەکەی بە خەمبارییەوە دانیشتووە
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس هەموو دانوستاندنێک لەگەڵ ئیسرائیل لە بەردەوامی پەیڕەوکردنی "سیاستی برسیکردن" لە کەرتی غەززە بە بێ مانا و بێ سوود وەسف دەکات.
وێنەگەورەکە: ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی ئیسرائیل ڕێگە بە هاتنەناوەوەی هیچ هاوکارییەکی مرۆیی بۆ ناو کەرتی غەززە نادات و جگە لە بۆردوومان کردنی بەردەوام, "سیاسەتی بریسکردن"ـیش دژی هاووڵاتیانی کەرتی غەززە بەرکاردەهێنێت، ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.
لێدوانی فەرمی: بەسام نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس ڕایگەیاند: "هەر دانوستاندنێکی ئاگربەست لە ژێر ڕۆشنایی پەیرەوکردنی سیاسەتی برسیکردن لەلایەن ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، بێ مانایە و سوودی نییە". بەسام نەعیم داواش لە "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات فشار بخاتە سەر حکومەتی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی شەری برسیکردن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ ڕۆژی دووشەممە، حکومەتی ئیسرائیل پێشنیازی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە کەرتی غەززە پەسەند کرد و بڕیارە لە دوای سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێی بکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەتوندی ئیدانەی پلانەکەی ئیسرائیلی کرد و بە پێشێلکردنی جارنامەی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی دانا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەییەکی شۆکهێنەر لە دەرچووانی پزیشکیی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ئاشكرا دەکات