قوباد تاڵەبانی: باوەڕناکەم لەگەڵ پارتی بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکەین
- کوردستان
- 6 ئایار

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دەڵێت، لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان باوەڕناکەم لەگەڵ پارتی بەیەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکەین.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت لە وەڵامی کوردستان حەسەن پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا لەبارەی بوونەوەی بە جێگری سەرۆکی حکومەت، بە پێکەنینەوە وتی، ئۆهۆۆۆۆۆۆ. سەبارەت بە بەشداری پارتی و یەکێتی بە یەک لیست لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی دەڵێت: نازانم، بڕواناکەم.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکە قوباد تاڵەبانی ئەمانەشی وت:
- تا ئێستا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووەنەتە ڕێککەوتن.
- ئەوەی دەوترێت لەبارەی ناکۆکی پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشکردنی وەزارەتەکان هەمووی ناڕاستە.
- بۆ هەناردەکردنی مووچە چاوەڕێی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین.
- کۆبوونەوەکەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی زۆرباش بووە، زەمینەی باشتری ڕەخساندووە بۆ متمانەی زیاتر و کەشێکی گونجاوتر لەنێوانمان، کاتێک حکومەت پێکهات باشتر بتوانین ئەم هەرێمە بەڕێوە ببەین.
- هۆکار زۆربووە بۆ دواکەوتنی کابینەی نوێی حکومەت، بەڵام یەکێک لە هۆکارەکان جدیەتی هەردوولا بووە لەبارەی ئەوەی حکومەتێک پێکبێت شایستەی خەلكی کوردستان بێت.
- لەگەڵ پارتی لەسەر دیدگایەکی هاوبەش بۆ حکومڕانی ڕێککەوتووین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: داوای دواخستنی دەنگدانمان لەسەر یاسای حەشد کردووە
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکێکی هەریر ماوەی یەک ساڵە قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی وەستێنراوە