
دووکەڵی دوای هێرشەکانی پاکستان بۆ سەر هیندستان
ئاڤا نیوز
تا دێت گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان زیاتر دەبێت و هەردوولا بە مووشەک وەڵامی یەکتر دەدەنەوە و لە هەرێمی کشمیر باری نائاسایی ڕاگەیێنرا.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای هیندستان هێرشێکی مووشەکیی بۆسەر چەند ناوچەیەکی پاکستان ئەنجامدا و بەگوتەی خۆیان ژمارەیەک پێگەی تیرۆریستانیان کردووەتە ئامانج، دوای ئەوە پاکستانیش وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و وڵاتانی جیهانیش داوایان لە هەردوو وڵات کرد هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر ڕابگرن.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەیی سوپای پاکستان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای هیندستان 26 هاوڵاتیی کوژراون و 46 کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: پاکستانیش وەڵامی هێرشەکانی هندستانی دایەوە و بەهۆی تۆپبارانکردنی بەشی هیندستانی کشمیر، 10 کەس کوژراون و 48 کەسیش برینداربوون.
زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، شەرمە بۆ هەردوو وڵات و پێویستە بە زووترین کات هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر ڕابگرن.
قووڵتر: هێرشەکانی دوینێ شەو دوای هێرشەکەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دێت لە شاری پاهالگامی کشمیر، کە بەهۆیەوە 26 کەس کوژران، هیندستان بە "تیرۆریستی" ناساندی و پاکستانی بە تێوەگلانی تۆماتبارکرد، ئەوەش گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان، کە دوو دەوڵەتی خاوەن چەکی ئەتۆمین، بردە قۆناغێکی نوێوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە