لە هەولێر گەورەترین نافوورە و گۆڕەپانی شانۆی ڕۆمانی لەسەر ئاستى عێراق دروست دەکرێت
- ژینگە
- 7 ئایار

دیمەنی شوێنی پاڕکی ڕەشکین لە ئاسمانەوە.
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی دروستکردنی پارکی ڕەشکین لە 10%ـی کارەکانی تەواوبووە، لەنێو پڕۆژەکەدا گەورەترین نافوورە لەسەر ئاستی عێراق دروست دەکرێت و شانۆیەکی ڕۆمانیش لە پارکەکەدا دروست دەکرێت کە شوێنی پێنج هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بە گوژمەی 15 ملیار دینار، لەسەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا، لەسەر شەقامی 120 مەتری و جووتسایدی ڕەشکین، پارکی ڕەشکین لە شاری هەولێر دروست دەکرێت، كە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین و سەرنجڕاکێشترین پارکە سەوزەکان لەسەر ئاستى هەرێمی کوردستان و عێراق.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار هیوا سلێمان، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پارکی ڕەشکین بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لەنێو پارکی ڕەشکین گەورەترین نافوورەی مۆسیقی لەسەر ڕووبەری شەش هەزار و 500 مەتر دروست دەکرێت، بەرزی حەوزی نافورەکە 70 سانتیمتەرە و سێ هەزار و 600 مەتر چوارگۆشە ئاو لەخۆدەگرێت، ئاوی نافورەکە لەگەڵ میوزیکدا بەرز دەبێتەوە و تاوەکو بەرزی 25 مەتر دەڕوات، تێچووی دروستکردنەکەی سێ ملیار دینارە و لەسەر ئاستی عێراق گەورەترینە."
زانیاریی زیاتر: "لە بەشێکی دیکەی پارکەکەدا گۆڕەپانێکی هاوشێوەی شانۆی ڕۆمانی بە شێوەی بازنەیی لەسەر ڕووبەری 8 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەکرێت، لە شانۆکەدا شوێنی دانیشتن شەش پایەیە و 120 مەتر درێژە، پێنج هەزار شوێنی دانیشتنی تێدایە، تێچووی دروستکردنەکەشی نزیکەی یەک ملیار دینار دەبێت.
ئەمەش بزانە: پاركەكە لە ڕووی دیزاین و شێوازی دروستکردنەوە جیاواز و مۆدێرنە تەواوی کەلوپەل، گوڵ و دار و درەختەکانی ئەم پارکە لە وڵاتانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا هێنراون، ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکە 18 مانگە، زیاتر لە 80 کرێکار و ئەندازیار ڕۆژانە لە پڕۆژەکەدا کار دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن