ئەنساروڵڵا لە یەمەنەوە مووشەکێکی بالیستیک ئاڕاستەی تێلئەڤیڤ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 ئایار

فرۆکەخانەی بن گوریۆن دوای هێرشی حووسییەکانی یەمەن
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو گرووپی "ئەنساروڵڵا "ـی سەر بە حووسییەکان لە یەمەنەوە مووشەکێکی بالیستیکی ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی لودی ناسراو بە فڕۆکەخانەی بن گوریون لە تەلئەڤیڤ کرد.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن و هەڕەشەکانی نەتانیاهۆ لەبارەی هێرشی حووسییەکانەوە، ئەو گرووپە گوێ بە هەڕەشەکان نادات و بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گوتەبێژی سەربازیی گرووپی "ئەنساروڵڵا "ـی سەر بە حووسییەکان ڕایگەیاند: درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، گرووپی "ئەنسارواڵڵا " لە یەمەنەوە موشەکێکی بالیستیکی جۆری هایپەرسۆنیکی ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی لۆد ناسراو بە فڕۆکەخانەی بن گوریون لە تێلئەڤیڤ کرد.
زانیاریی زیاتر: ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی ڕابردوو هێرشێکی ئاسمانی بە درۆنی جۆری یافا ئامانجێکی گرنگی شاری یافایان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج، هێزی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیلیش نەیتوانیوە ڕێگری لەو هێرشانە بکات و تا ئێستا وردەکارییەکانی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات