لەسەر داوای ترەمپ سەردانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل هەڵدەوەشێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 ئایار

پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەردانی چاوەڕوانکراوی وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل کە بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجامبدرێت، هەڵوەشێنرایەوە.
وێنە گەورەکە: لەسەروبەندی بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیارانی ئیسرائیل دەکەن، سەردانی چاوەڕوانکراوی پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل کە بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە ئەنجام بدرێت، هەڵوەشێنرایەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە لەلایەن تیمی وەزیری بەرگریی ئەمریکاوە ئاگادار کراونەتەوە کە سەردانەکە ئەنجام نادرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: شۆن بارنێل، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە: سەردانی چاوەڕوانکراوی پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل هەڵنەوەشێنراوەتەوە بەڵکو لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە داوای لێکراوە یاوەری بکات بۆ گەشتەکەی هەفتەی داهاتووی سەرۆک ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی پشتگیری مایک واڵتز، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ داوای بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیارانی ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، دۆناڵد ترەمپ نەتانیاهۆی تۆمەتبارکرد بە دەستوەردان لە کارەکانی، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە، بەڵام بەپێی میدیاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل " دۆناڵد ترەمپ لە نەتانیاهۆ توڕەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە