
دیمەنی ژمارەیەک لە مامزە ڕاوکراوەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەندێک کەس بە سوود وەرگرتن لە بۆشایی ئەمنیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، ئاژەڵی کێوی لە سنووری چیای قەرەچوغ ڕاو دەکەن. بەپێی چالاکوانێکی ژینگە ڕاوچییەکان ئۆتۆمبێلی تابلۆ شینی عێراق و چەکی قوڕسیان پێیە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە دیاردەی ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی لە سنووری قەرەچوغ و گوندەکانی دەورووبەری زیادی کردووە، چالاکوانانی ناوچەکەش داوا دەکەن دەسەڵاتداران و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێگری لەو کارە بکەن.
لێدوانی فەرمی: چالاکوانێکی بواری ژینگە لە سنووری قەزای مەخموور بە ئاڤای ڕاگەیاند، نزیکەی ساڵێکە چەند کەسێک لە سنووری قەراج و مەخموور، گوندی عەلیەڕەش و قەڵاتە سۆران، لە بناری چیای قەرەچوغ، خەریکی ڕاوە مامزن بە چەکی قورس و سووک "بیکەیسی و قەناس"، بەشێک لە خەڵکی ناوچەکەش چاوساغیان بۆ دەکەن، چونکە ئەو شوێنە ناوچەیەکی قەدەغەکراوە لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە.
زانیاریی زیاتر: ئەو چالاکوانە باسی لەوەشکردووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بەکاردێت هەڵگری تابلۆیەکی ڕەنگ شینی حکومەتی عێراقە، بەڵام نازانرێت کە هی کام وەزارەتە.
لەلایەکی دیکەوە: عەمید فەرمان فازل، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەفتەی ڕابردوو کەسێکمان دەستگیرکردووە لەسەر ڕاوکردنی مامز و دەستمان بەسەر سێ بێچووە مامزدا گرتووە، دەمانەوێت بیانگێڕێنەوە ناو سرووشت، تۆمەتبارەکەش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، بەڵام ئەو ناوچانەی دیکە لە سنووری دەسەڵاتی ئێمە نین.
ڕزگار محەممەد، قایمقامی قەزای مەخمووریش، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، زانیاریمان هەیە ئەو کەسانەی کە ڕاوە مامز دەکەن کەسانی سەربازین، لە هەوڵی ئەوەشداین کە بتوانین ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتە بکەین و ئەو کەسانە ڕووبەڕووی دادگا بکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بارزان ژمارەیەک پێشمەرگە ئاوی خواردنەوە بۆ باڵندە و ئاژەڵی کێوی دابین دەکەن
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن