
دیمەنی مۆلیدەیەکی ئەهلی لە کەربەلا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی 45 لیتر گاز بەبێ بەرامبەر بۆ هەر کەی ڤیەک کارەبا بەخاوەن مۆلیدەکان بۆ مانگەکانی شەش، حەوت و هەشت.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 2025-05-11، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، ئەنجامدا و تێیدا چەند بڕیارێکی گرنگ دران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پێدانی سووتەمەنی (گاز) بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان بە شێوەیەکی (خۆڕایی) بەم شێوەیەی خوارەوە:
٠ 45 لیتر بۆ هەر کەی ڤییەک لە توانای بەرهەمهێنراو، بۆ مانگەکانی حوزەیران، تەمموز و ئاب.
٠ نابێت کاتژمێرەکانی دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتیان ڕۆژانە لە 20 کاتژمێر کەمتر بێت، بەجۆرێک کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان ڕۆژانە لە 12 کاتژمێر کەمتر نەبێت.
٠ لیژنەیەکی تایبەتمەند بەرپرسیارە لە دانانی نرخێکی گونجاو بۆ ئەمپێرەکانی دابینکراو لە مۆلیدە ئەهلییەکان، کاتەکانی بەکارخستن و چاودێریکردنی پابەندبوون بە ماوەی دابینکردن و نرخەکان.
٠ وەزارەتی دارایی بەرپرسیاریەتی بڕی پشتیوانی پێدراو دەگرێتە ئەستۆ، لەو بڕانەی کە لە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان هەیە، لە پشکی گەنجینەی گشتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە