عەینی ئیماراتی: سوودانی پەیوەندی بە شەرعەوە کردووە تا لە بڕیاری نەهاتنی بۆ بەغدا پاشگەز ببێتەوە
- هەواڵ
- 12 ئایار

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی عەینی ئیماراتی ڕایدەگەیێنێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆککۆماری سووریا ئەنجام داوە بۆ ئەوەی لە هەڵوێستەکەی پاشگەزببێتەوە و بەشداری لە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، عێراق میوانداری کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لەبەغدا دەکات، وێڕای ناکۆکییە سیاسییەکان لە بەشداریکردنی ئەحمەد شەرع، حکومەتی عێراق بە فەرمی وەک سەرۆککۆماری سووریا بانگهێشتی لووتکەکەی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی کە قسەی بۆ ڕۆژنامەکە کردووە، ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لەسەر هەڵوێستی خۆی سوورە بۆ ئەوەی نەیەتە عێراق بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی بەغدا و دەشڵێت: سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کردووە تاوەکو لە بڕیارەکەی پاشگەز ببێتەوە و بەشداری لووتکەکە بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر عەدنان سەرراج، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاندبوو، شەرع داوای لێبوردنی کردووە و لە لووتکەکە بەشدار نابێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی سووریا لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێوان عەلەوی و درووزەکان لە لووتکەکەدا سەرکۆنە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە کەناڵی "ئەلحەدەس"ـی ڕاگەیاندووە، کە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەجیاتی سەرۆککۆمار ئامادە دەبێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەپێی سەرچاوەکان، "ئەحمەد شەرع بۆ سوودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە نایەوێت حکومەتی عێراق و کەسی سەرۆکوەزیران بە ئامادەبوونی تووشی شەرمەزاری بکات بەهۆی بوونی هەڵوێستی ڕەتکردنەوە بۆ بەشداریکردنی".
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بانگهێشتکردنی شەرع کاردانەوەی لایەنە سیاسی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە شەرع پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بە تۆمەتی شەڕکردن لە دژی هێزەکانی ئەمریکا و عێراق لە سەردەمی دوای 2003 و هاتنی ئەمریکا بۆ عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە