وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌ره‌ی توركمانی گفتوگۆ لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکەن
- عێراق
- 2024-03-15

هاکان فیدان لەگەڵ حه‌سه‌ن تۆران و ئه‌رشه‌د ساڵحی - وێنە: ئانادۆڵۆ
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانی سەردانەکەی بۆ عێراق، لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 14-03-2024 هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغدا لەگەڵ حه‌سه‌ن تۆران، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق و ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: قەحتان وەنداوی، بەرپرسی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی عێراق تایبەت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە دیداره‌كه باس لە دۆخی سیاسی و ئه‌منیی سنوورەکان، پێکهاتەی توركمان و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ پارێزگاریكردن له مافی پێكهاته‌كه‌مان لە پارێزگای کەرکووک کراوە.
بابەتی ستراتیژی: ئەو بەرپرسەی بەرەی تورکمانی ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەکە پێشنیازیان کردووە پۆستی پارێزگاری کەرکووک به نۆره و هاوبەشی بێت لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکە.
بۆچی گرنگە: توركیا به‌هۆی بوونی پێكهاته‌ی توركمانه‌وه بایه‌خ بۆ چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی كه‌ركووک ده‌دات و ڕەوشی پارێزگاکەی به‌لاوە گرنگه.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای سێ مانگ لە هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان، تاوەکو ئێستا له كه‌ركووک پۆستی پارێزگار له‌نێوان (كورد، عه‌ره‌ب و توركمان) یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەییەکی شۆکهێنەر لە دەرچووانی پزیشکیی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ئاشكرا دەکات